کارگێڕی یاسا

   بەشی کارگێڕی یاسایی لەساڵی ٢٠٢٣ لە پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لەکەلار کراوەتەوە. خوێندن لە بەشی کارگێڕی یاسا بەشێوەی پێواژوو (بۆڵۆنیا)یە، کە تێیدا خوێندکار لە ماوەی دوو ساڵی خوێندنیدا چوار وەرز دەخوێنێت، بەشێوەی (تیۆری و پراکتیک)ى، ئەنجامدانی چەندین چالاکی کە بتوانن بەوپەڕی شارەزاییەوە خزمەت بە کۆمەڵگاکەمان بکەن. ئێمەش وەک ستافی مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی بەشی کارگێڕی یاسایى لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لەکەلار، ئامانجمان پێگەیاندنى خوێندکارانمانە بەشێوەى زانستى و سەردەمیانە.

ئامانجی بەش:

دابینکردنی ئەزموونی ژمێریاری کارگێڕی و یاسایی بۆ خوێندکاران، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکان.

پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ پشتگیریکردن و پەرەپێدانی دامەزراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی، شارەزایی لە ژمێریاری یاسایی و شێوازی کارگێڕی و ڕێبازە مۆدێرنەکان؛ بۆ جێبەجێکردنیان لە کۆمپانیا و دامەزراوەکاندا.

په‌یامى به‌ش:

   بۆ بەرزکردنەوەی پیشەی ژمێریاری و دروستکردنی ژینگەیەکی زانستی کە پەرە بە توێژینەوەی کارگێڕی یاسایی بدات و، دەرچووانی چینی ناوەند بە زانیاری پیشەیی و ئەکادیمی، توانا و لێهاتوویی بۆ بازاڕەکان دابین بکات و بەهای ئەخلاقییان هەبێت کە بتوانن ڕووبەڕووى ئاستەنگەکان ببنەوە.

دەرفەتى کار:

خوێندکارانی بەشی کارگێڕی یاسا، شارەزا دەبن لە بەشی یاساو بەشی کارگێڕی، دەرچوانی ئەم بەشە، دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم لە بەشی کارگێڕی یاسا، دەتوانن کار بکەن لە داموودەزگا حکومی و نا حکومییەکان، چى لە بەشی یاسا بێت یاخود لە بەشی کارگێڕی.

دیدگاى بەش:

   دەخوازین ببێتە یەکێک لەگرنگترین بەشەکانى پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لەکەلار، کەسوودێکى باشى هەبێت بۆناوچەکە، دەرچووانى ئەم بەشە وەک دەستکەوتێکى گرنگ ببینرێت بۆخزمەتکردن؛ بە کۆمەڵگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.