د.جمال عبدالرحمن محمد

وتەی ڕاگر

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان

سەرەتا پێم خۆشە بە خێرهاتنی ئەو بەرێزانە بکەم کە سەردانی پەڕەی ئەلکترۆنی پەیمانگەکەمان دەکەن.

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لە کەلار سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانە. لە پێنج بەش پێکهاتوە( بەشی تەکنۆلۆژیای زانیاری، ئەدەب و زمانی ئینگلیزی، راگەیاندنی نوێ، دەرمانسازی وبەشی پەرستاری.

ستافی پەیمانگە لە چەندین مامۆستای کارامەو بە ئەزموون پێک هاتوە. سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کادری ئیداری وهونەری کە پێکەوە تێدەکۆشین بۆ گەیشتن و بە دیهێنانی ئامانج ، پەیامی پەمانگە کە خۆی دەبینێتەوە لە فەراهم کردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی  سەردەمیانە و ئیرادەی بەرەو بونیادنان و پێشکەوتن.

بەڕێزان پەیمانگە بە گوێرەی پلانی ستراتیجی  خۆی لە هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانە بۆ ئاشناکردنی مامۆسایان و خوێندکاران بە کەلتوری داهێنان و بەرەوپێش چوون . بۆ ئەم مەبەستە کرانەوەیەکی باشمان بەرەو کۆماڵگە دەست پیکردوەو دەرگامان هەمو کاتێ لە سەرپشت بووەو دەبێ بۆ هەموو کۆمەڵەو رێکخراوە حکومی و ناحکومی یەکان بۆ ئەنجامدانی سمینارو ؤرک شۆپ ، خولی راهینان و چالاکی جۆراوجۆرکە بووەەتە سیمایەکی جوان و ڕایەڵەیەکی بەهێز بۆ گرێدانی  پەمانگە بە کۆمەڵگە .

بەڵێن دەدەین ماندو نەناسان لە کەشێکی زانستی پڕ هیواو ئومیدو دیدگایەکی ئامانجدار تواناکانمان بە گەڕ بخەین بۆ بەرەو پێش بردنی ڕەوتی زانست و پێشخستنی کۆمەڵگە.