شیکاری نەخۆشیەکان

ئەم بەشە ساڵى ٢٠٢٣ مۆڵەتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وەرگرتووە، لەم بەشە خوێندکار چوار سیمستەر لەماوەى دووساڵى خوێندندا دەخوێنن، پرۆسەى خوێندن بۆڵۆنیا پرۆسیسە(پێواژوو) پەیرەودەکرێت. وانەکان بەشێوەى تیۆری و پراکتیکی دەخوێنرێت؛ لەلایەن دکتۆرو مامۆستاى بەئەزموونەوە. دواتر خوێندکار بڕوانامەى تەکنیکی تاقیگەیی پزیشکى پێشکەش دەکرێت.

ئەرکی بەش

      ئەرکی ئێمە ئەوەیە؛ کە خۆمان تەرخان بکەین بۆ پەروەردەی تەکنیکاری تاقیگەی پزیشکی شارەزا، کەلە کارەکانیاندا باشی نیشان بدەن و وەک سەرکردە لە بوارەکەیاندا دەربەکەون.

ئێمە ئارەزووی ئەوە دەکەین لە خوێندکارەکانمان؛ کە بنەماکانی پیشەیی و دڵسۆزی و وردی لە ئەنجام بۆ پیشەکەیان دابین بکەین.

پەرەپێدانی پیشەیی خوێندکارانمان:

جەخت لەسەر پەرەپێدانی کارامە پیشەییەکان دەکرێتەوە، وەک پەیوەندیکردن، کارکردنی تیم، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و چارەسەرکردنی کێشەکان، کە پێویستە بۆ هاریکاری کاریگەر لەنێو تیمەکانی چاودێری تەندروستی فرە زانستیدا.

دەرفەتى کار:

دەرچووانی ئەم بەشە لە بازاڕی کاردا؛ زۆر گرنگن و جێی بایەخن، لەگەڵ شارەزاییەکانیان داواکارییەکی زۆریان لەسەرە لە کەرتە جیاوازەکاندا.

ڕۆڵی شیاو بۆ دەرچووانی ئەم بەشە بریتین لە:

  • بەڕێوەبەرانی تاقیگەی پزیشکی
  • یاریدەدەری تاقیگەی پزیشکی
  • تەکنیکاری تاقیگەیی، لە کۆنترۆڵی کوالێتی جۆری خۆراک
  • تەکنیکاری تاقیگەیی، لە کۆنترۆڵی کوالێتی ئاو لە فەرمانگەی ئاو دا
  • ڕێکخراوە تەندروستییەکان
  • ڕێنماییکاری پزیشکی لە خوێندنگەکان
  • ڕێنماییکاری پزیشکی لە کۆمپانیاکان
  • نوێنەری کۆمپانیا پزیشکییەکان
  • توێژەرانی بایۆپزیشکی

دیدگاى بەش:

ئامانجى ئێمە ئەوەیە بۆ دەرچووانمان؛ لە هەموو شوێنەکانی چاودێری تەندروستی لە تەواوى ناوچەکانى کوردستان کار بکەن، بۆ دڵنیابوون لەوەی نەخۆشەکان بەرزترین جۆری خزمەتگوزاری دەستنیشانکردن وەردەگرن.