دڵنیایی جۆری وپێشخستنی بەردەوامی پەیمانگا ،بۆ ئەوەی هەمیشە لە ڕیزەکانی پێشەوەبێت لە ئاستی ناوخۆ وهەرێمی ونێودەوڵەتیدا بە جێ بە جێکردنی هەموو پرەنسیب وپێوەرە زانستیەکانی دڵنیایی جۆری گشتگیر لە خۆیندندا .
دڵنیایی جۆری وپێشخستنی بەردەوامی پەیمانگا ،بۆ ئەوەی هەمیشە لە ڕیزەکانی پێشەوەبێت لە ئاستی ناوخۆ وهەرێمی ونێودەوڵەتیدا بە جێ بە جێکردنی هەموو پرەنسیب وپێوەرە زانستیەکانی دڵنیایی جۆری گشتگیر لە خۆیندندا .
دەستە بەرکردنی متمانەی کۆمەڵگا لە ڕووی دەرچونەزانستیەکانەوە .
1. کارکردن بۆ بڵاکردنەوەی رۆشنبیری جۆری لە هەموو جومگەکانی دامەزراوە .
2. چاککردنی جۆریی دامەزراوە بە پێی پێوەرە جیهانیە کارپێکراوەکان .
3. ڕاهێنانی فەرمانبەران لە سەر جێ بە جێکردنی پێوەرە زانستیە نێودەوڵەتیکانی جۆریی .
4. جێ بەجێکردنی سستمەکانی جۆری گشتگیر لە دامەزراوە زانستیەکە.
5. چاندنی گیانی کێبڕکێ لە نێوان یەکەکان وبەشە زانستیەکاندا بە شێوەیەک لەگەڵ ڕوانگە و ئامانجەکانی دامەزراندنی پەیمانگا بگونجێت .
1. نامە گۆڕینەوە و نوسراوی فەرمی .
2. پێداچونەوە بە ڕوانگە وپەیام وئەمانجەکانی پلانی کاری یەکە ،بە شێوەیەک لە گەڵ پێشکەوتنی بەردەوام بگونجێت .
3. فەراهەمهێنانی رێکاری گونجاو بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری جۆری، ئەویش لە ڕێگای کردنەوەی خولی راهێنان و، ئەنجامدانی سیمینار و، دیدار و، کۆنفرانس لە بواری جۆرییدا.
4. پالپشتی بەشەکان ویەکەکانی سەر بە پەیمانگا بە دانانی پلانی کار بۆ جێبەجێکردنی سیستەمەکانی (دڵنیایی جۆری ) ،و چاودێری پلانەکان و ،ڕەواند نەوەی گرفتەکان لە بەرامبەر کارەکانی دامەزراوە.
5. پێشنیارکردن ودروستکردنی لیژنەکان وتیمەکانی کار ، بۆ بەدواداچونی جێ بەجێکردنی ئامانجەکان وچالاکیەکانی جۆریی .
6. سەرپەرشتی وبە دواداچونی هەموو کارەکانی هەڵسەنگاندنی سالانە وشیکردنەوەیان و، بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی وەرزی بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان .
7. ئامادەکردنی پرۆکرامی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی ئیلکترۆنی لەگەل یەکەی (IT ) بۆ :
– ڕاگر.
– سەرۆکی بەش زانستیەکان .
– مامۆستایان لە لایەن لیژنەیەک لە هەر بەشێک .
– مامۆستایان لە لایەن خوێندکارانەوە .
8. وردبینی وبەدواداچونی چالاکیەکانی بەشە زانستیەکان ،وەک : ( سیمینار ،وۆرکشۆپ ،هەر چالاکییەکی تر ) .
9. پێشکەش کردنی پالپشتی وتامۆژگاری بۆ هەرئیشێک ، کەپەیوەندی بە بابەتەکانی جۆریی ومتمانەوە هەیە ، لە هەرکات کەپێویست بکات یان داوابکرێت .
10. بەشداریی لە کۆبوونەوە وەرزیەکان کە تایبەتن بە دڵنیایی جۆری وخوێندنی بەردەامەوە.