کارگێڕی و دارایی، پرۆسەی بەدەستهێنان و کۆکردنەوەی توانا مرۆیی و داراییەکانە، لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکاندا، هەروەها هۆکارێکی گرنگ و سەرەکی سەرکەوتنی تەواوی فەرمانگەو ڕێکخراو و یەکە ئیدارییەکانە، چونکە پرۆسەی بڕیاردان و ڕێکخستن و بەگەڕخستنی توانا مرۆییەکانە؛ بەتایبەت لەو شوێنانەی کە کاری تێدادەکرێت، بەمەش بەردەوام کارەکان بەکارایی ئەنجامدەدرێن، هەموو ئەمانەش لەپێناوی ئەوەدایە کە ئامانجی فەرمانگەو شوێنی کار بەدی بهێنرێت و هاوکاربێت بۆ دروستکردنی هەماهەنگی و بەفیڕۆنەدانی كات.
بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕی و دارایی، یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە گرنگەکانی سەرجەم دام و دەزگا دامەزراوەکان؛ دابەشدەبێت بۆ چەند پرۆسەیەکی کارگێڕی و دارایی، کە بریتییە لەپرۆسەیەکی گشتگیر لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتەکان و ڕاپەڕاندنی سەرجەم کارە کارگێڕی و داراییەکان و بەدیهێنانی ئامانجەکان.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەرپەرشتی و چاودێری سەرجەم کاروبارە کارگێڕی و داراییەکانی ناو پەیمانگە دەکات، کە چەند یەکەیەک لە خۆدەگرێت کە ئەمانەن:
یەكەم: یەکەی خۆیەتی:
یەکەیەکی گرنگی پەیمانگەیە، کە ئەرکی ڕاپەڕاندنی تەواوی کارە کارگێڕییەکانی ستافی پەیمانگەی لە ئەستۆدایە، کە بریتیین لە:
دووەم: یەکەی یاسایی:
یەکەی یاسایی، یەكێكە لە یەکە سەرەکییەکانی پەیمانگە، بەشێوەیەكی گشتی یەکەی یاسایی هەڵدەستێت بە ڕاپەڕاندنی سەرجەم كاروبار و مامەڵە یاسایییەکان، پاڵپشت بە یاسایی دادنووسانی ژمارە (33)ی سالی (1988)ى، هەمواركراو بەپێی فەرمانی ژمارە (736) لەرێككەوتی 26/1/2015 دەسەڵات دراوە بەیەكەی یاسایی پەیمانگە؛ بەمەبەستی ڕاپەراندنی كاروباری دادنووسی بۆ مامەڵەكانی وەک (بەڵێننامە، دەستەبەری، پەسەندكردنی گرێبەست)، هەروەها نوێنەرایەتی پەیمانگە دەكات لە سەرجەم دام و دەزگاحكومی و ناحكومییەكاندا.
سێیەم: یەكەی ژمێریاری:
یەكەی ژمێریاری یەكەیەكی گرنگە لە سەرجەم فەرمانگەكاندا، هەڵدەستێت بە سەرپەرشتی و خەرجكردنی سەرجەم مامەڵە دارییەكان، لە خەرجی ڕۆژانە و مووچە و وانەوتنەوەی مامۆستایان و هەر خەرجیەكی تر بەپێی یاسا و رێنماییەكان، بەرپرسە لە وەرگرتنی قیستەكانی خوێندكاران و هەموو ئەو خەرجییانەی كە ئەنجامدەدرێن لە پەیمانگە.
چوارەم: یەكەی وردبینی:
یەكەی وردبینی یەكەیەكی پێویستە لە پەیمانگە، كە هەڵدەستێت بە چاودێریكردن و وردبینی كردنی سەرجەم كاروبارە دارایی و كارگێڕییەكان، كە ئەنجامدەدرێن لە پەیمانگە بەمەبەستی دەستنیشان كردنی هەڵە و كەمو كورتییەكان.
پێنچەم: یەكەی وەرزش:
ئەم یەكەیە هەڵدەستێت بە ڕێكخستن و ئامادەكردن و چاودێریكردنی سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكانى ناوەوەو دەرەوەى پەیمانگە، كە پێویستە شانبەشانی لایەنی زانستی ئەنجامبدرێت، وەك یارییەكانی (تۆپی پێ، تۆپی بالە، تێنسى سەرمێز، شەترەنج …) ئەوانى دیکە.
شەشەم: یەكەی هونەری:
ئەم یەكەیە هەڵدەستێ بە دەستنیشانكردنی سەرجەم كەم و كورتییەكان، لە بواری كارەبایی و هونەری لە ناو بینای پەیمانگە و چاككردنیان بە شێوەكی رێك و پێك.
حەوتەم: یەكەی گەنجینە:
یەكەیەكی گرنگی پەیمانگەیە، كە بەرپرسە لە سەرجەم كەل و پەلەكانی پەیمانگە و هەڵدەستێت بە تۆمار كردنی ئەو كەل و پەلانەی کەدێنە ناو پەیمانگە، دەبێت لەگەڵ ئامادەكردنی دەرچوون بۆ كەلوپەلەكان كە بریتیە لە ژمێریاری 70-71
هەشتەم: یەكەی كتێبخانە:
یەكەیەكی زانستی گرنگی پەیمانگەیە، بەرپرسە لە دابینکردنی سەرچاوەی زانستی گرنگ لە کتێب و کتێبی ئۆنلاین، لە بوارەکانی (تەندروستی، زانستی، فەرهەنگی زمانەکان، ژینگە، کەلتووری، مێژوو، تەکنەلۆجیا، کۆمپیوتەر …هتد)، کە دەبێتە هۆی پێشخستنی لایەنی زانستی و ڕۆشنبیری خوێندکارانی پەیمانگە، چ لەبواری خوێندنی خۆیدا یاخود لایەنی ڕۆشنبیری گشتى.
نۆیەم: یەكەی پرسگە:
ئەم یەكە بریتییە لە چاوی پەیمانگە، كە بەرپرسە لە جوڵەی كەسەكان كە دێنە ناو پەیمانگە، دواتر ئاگاداركردنەوەى بەرێوەبەری كارگێڕی و دارایی و ڕێگریکردن لە هەر کەرەستەیەکی خراپ، وەک (چەک، چەقۆ، مادە کحولییەکان و …. هتد)، کە دێتە نێو پەیمانگەوە.