سەنتەری زمان لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لەکەلار، لە ساڵی (2016)دامەزراوە. ئامانج لەسەنتەری زمان پێشکەشکردنی خولی زمانە بیانییەکان بەگشتی و، خولی زمانی ئینگلیزی بەتایبەت؛ بەنوێترین شێوازو تەکنیکەکانی وانە وتنەوە.
سەنتەری زمانی ئینگلیزی کاردەکات بۆ کردنەوەو پێشکەشکردنی خولی ڕاهێنانی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی وەک (IELTS, TOEFL, PTE, Dulolingo). مامۆستاکانمان ئەزموونی بەرفراوانیان هەیە لەبوارە جیاوازەکانی زمانەوانی و وانە وتنەوە دا. لێرە پۆلەکانمان تەکنەلۆژیای دەنگی و بینراوی پێشکەوتووی تێدایە، بۆ ئەوەی پرۆسەی فێربوونی زمان؛ زیاتر سەرنجڕاکێش و بەسوودو چێژبەخش بێت.