بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

ڕاگەیاندن لە دونیای ئەمڕۆدا، ڕۆڵێکی کاریگەرو کرداری لەسەر وقیعی تەواوی ڕەهەندەکانی ژیان هەیە، لەپاڵ وەزیفەکانی دیکەدا.

   ڕاگەیاندن و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بەشدارییەکی کارایان هەیە لەبەرێوپێشچوونی هەرکارێک کە لەم سەردەمەدا ئەنجامدەدرێت، بەجۆرێک ڕۆڵی تەواوەتی دەگێڕێت لەسەرخستنی ئامانجەکان لەهەر بوارێکی دیاریکراودا.

   لەئێستادا ڕاگەیاندن بووە بە بەشێک لە گوزاریشکردن لەکاروباری دەزگا حکومی و ناحکومی و ڕێکخراوەکاندا، بەشێوەیەک ئەستەمە بەبێ بوونی ڕاگەیاندنێکی کارا کاروبارەکان بەباشی بەڕێوە بچێن.

   لەم سەردەمەدا ڕاگەیاندن باڵی کێشاوە بەسەر سەرجەم جومگەکاندا تەنانەت بواری بازرگانی و هەلی کارو پرۆژەو ڕیکڵام بەشێکی گرنگ لەبواری ڕاگەیاندن پێکدەهێنن، چونکە دونیای ڕاگەیاندن زەمینەیەکی لەبارە بۆ پێشخستنی پرۆژەو کاروبارەکان.

   بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی و پەیوەندییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لەکەلار، یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیمانگە پێکدەهێنێت.

   ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ڕاگرایەتی پەیمانگەیە، ئەرکی ڕووماڵکردنی تەواوی کارو چالاکییەکانی پەیمانگەیە بەشێوەیەکی زانستیانەو هەروەها پەخشکردنیان لەڕێگەی وێب سایت و سۆشیال میدیای پەیمانگەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرپەرشتیکردن و ڕێکخستنی سەرجەم سیمینارو کۆنفرانس و وۆرکشۆپەکان یەکێکی دیکەیە لە ئەرکەکانی ئەم یەکەیە لەڕووی کاری دەنگی و ڕاگەیاندنەوە، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەرەڕای ڕاپەڕاندنی کاری میدیایی و ڕاگەیاندنی پەیمانگه، ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی لە ئەستۆدایە لەسەر ئاستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زاستی و، دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانی دیکە لەپێناو بەرەوپێشبردنی کاروبارەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لەکەلار.