بەشی ڕاگەیاندنی نوێ

بەشی ڕاگەیاندنی نوێ یەکێکە لە بەشە مۆدێرن و داهێنەرەکان لەسەردەمی ئێستادا، کە هەوڵدەدات هاوسەنگ بێت لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵی خێراو نوێگەریدا، خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندنی نوێ دەبنە شارەزا لەکاری میدیایی و پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان و دروستکردنی ناوەڕۆک و بەڕێوەبردنی میدیا. ئەمەش ئەزموون و شارەزایی پێویستیان پێدەبەخشێت بۆ کارکردن لە هەردوو دامەزراوەی حکومی و ناحکومی، هەروەها لە پیشەسازییە داهێنەرە جیاوازەکاندا. بەشی ڕاگەیاندنی نوێ لە ساڵی 2018 لە پەیمانگاکەمان دامەزراوە. خوێندن لە بەشی ڕاگەیاندنی نوێ سیستەمی (بۆلۆنیا) لەسەر بنەمای سمستەر پەیڕەو دەکات، کە خوێندکاران چوار سمستەر لە ماوەی دوو ساڵی خوێندندا تەواو دەکەن. مەنهەجی خوێندن لەم بەشە تیۆری لەگەڵ ئەزموونە پراکتیکییەکان پێکەوە دەکرێت و دەخوێنرێت، ئەمەش ڕێگە بە خوێندکاران دەدات کە پەرە بە کارامەیی پێشکەوتوو بدەن لە بەرهەمهێنانی میدیا، بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیا سەرهەڵداوەکان. لە ڕێگەی چالاکییە جۆراوجۆرەکان و پڕۆژەی دەستی قوتابیەکانمان ئامادەن بەوپەڕی پیشەیی و داهێنانەوە خزمەت بە کۆمەڵگا بکەن.