بەشی پەرستاری

بەشی پەرستاری یەکێکە لە بەشە گرنگ و تەندروستییەکانی پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لەکەلار، لەسالی (2022) لەپەیمانگەکەمان کراوەتەوەو مۆڵەتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وەرگرتووە. خوێندن لەم بەشە بۆماوەی دوو ساڵە، بەشیوەی (پێواژوو) بۆڵۆنیا پرۆسیسە، بە چوار سیمستەر خوێندکار خوێندن تەواودەکات.

ئامانجی بەش:

بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی لەکەلار، بۆ پەروەردەکردن و ڕاهێنانی تاکەکان بۆ ئەوەی ببنە پەرستارێکی لێهاتوو و میهرەبان کە بتوانن چاودێرییەکی باش و ئاست بەرز پێشکەش بە نەخۆشەکان بکەن. ئەمەش بریتییە لە دابینکردنی زانیاری و شارەزایی و بەها پێویستەکان بۆ ئەوەی لە پیشەی پەرستاریدا؛ باشتر بێت و بەشداری لە کەرتی تەندروستیدا بکات و کاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر خۆشگوزەرانی تاکەکان و کۆمەڵگاکان.

په‌یامى به‌ش:

پەیرەوکردنی بۆڵۆنیا پرۆسیس(پێواژوو) کەتیایدا زیاتر گرنگی بە وانەى پراکتیکى دەدرێت، لەڕيگەی ئامێرو کەرەستەی پێشکەوتووەوە؛ وانەکان لەلایەن دکتۆرو مامۆستاو  کەسانى بەتواناو بەئەزموون دەوترێتەوە، تێدا چەندین بابەتی تايبەت لەخۆدەگرێت لەوانە (بنچينەکانی پەرستاری، فیسۆلۆژی، توێکاری، دەرمانسازی). هەروەها ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمینارو گەشتی زانستی  و چالاکی بەردەوام، لە ناوەوە و دەرەوەی پەیمانگە، لەپێناو زيادکردنی ئاستی زانستی خوێندکارەکانمان، لە ئامادەکردنیان بۆ خزمەتکردنی نەخۆش و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا.

دەرفەتى کار:

دوای تەواو کردنی خوێندن بەسەرکەوتوویی، خوێندکاران دەبنە هەڵگری بڕوانامەی پەرستاری، لەماوەى دووساڵى خوێندنیان لە پەیمانگە دا.

دەرفەتی کارو ڕۆڵی پەرستاران لە نەخۆشخانەکان دا، وەک کلینیکەکان، ماڵەوە، پەرستاران و ڕێکخستنی تەندروستی کۆمەڵگا دەگرێتەوە. بژاردەکانی تر بریتیین لە بوون بە پەرستار، پەرستار پەروەردەکار، بەڕێوەبەری پەرستار، یان بەدواداچوون بۆ بوارە تایبەتەکان وەک پەرستاری منداڵان، پەرستاری دەروونی، یان پەرستاری چاودێری وردز.