بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری

‎   بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری  یەکێکە لە بەشە ‎گرنگەکانی پەیمانگە کە لەساڵی ۲٠۱٥ دامەزراوە، خوێندن لەم بەشەدا بۆ ماوەی دوو ساڵە، بەشێوازی بۆڵۆنیا پرۆسێس وانەکان دەخوێنرێت. وانەکان بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکی پێشکەشی خوێندکاران دەکرێت، ‎بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری؛ بەشێکى گرنگ و سەردەمیانەیە کە هەمیشە لە بەرەو پێشچوون دایە، هەوڵی دابینکردنی ژیانێکی ئاسان و پارێزراو بۆ خەڵکی دەدات. لەبەر ئەوەى کە تەکنەلۆژیا پێویستییەکى گرنگى سەردەمەو هەمیشە لە پێشکەوتندایە، لەسەرجەم کایەکانی ژیان بەکاردەهێنرێت و کارى پێدەکرێت، ڕۆڵ و کاریگەری لەسەر ژیانى تاک بەتاکى کۆمەڵگا هەیە. ئێمەش وەک ستافی مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لە کەلار، هەموو هەوڵمان بۆ پێگەیاندنی فێرخوازانمانە، کە بتوانن هاوشانی بەرەو پێشچوونە تەکنەلۆژییەکان هەنگاو بنێن. کار لەسەر ئەوە دەکەین خوێندکارەکانمان بتوانن ببنە خاوەنی پرۆژەی تەکنەلۆژی گرنگ، کە سود بە کەسانی دەوروبەریان بگەیەنن و ببنە کادرێکی پێشکەوتوو لە بازاڕی کاردا.

ئامانجی بەش:

شارەزایی تەکنیکی: دەرچووان فێری چەمکە بنەڕەتییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری دەبن، لەوانە سیستەمی دیجیتاڵی، دیزاینی وێبسایت، پەرەپێدانی نەرمەکاڵاکان.

2. چارەسەرکردنی کێشەکان: دەرچووان خاوەنی توانای دەستنیشانکردن و شیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە تەکنەلۆژیە ئاڵۆزەکان دەبن بە بەکارهێنانی چارەسەری داهێنەرانە و کاریگەر.

3. هاوکاری و پەیوەندی: دەرچووان بە شێوەیەکی کاریگەر هاوکار دەبن، لەناو تیمە فرە پسپۆڕییەکان و بیرۆکە و چارەسەرەکانیان بە شێوەیەکی گونجاو دەگەیەنن.

4. بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پیشەیی: دەرچووان لە پراکتیک کردنی کارەکانی خۆیاندا، ڕەفتاری ئەخلاقی و پیشەیی پیشان دەدەن، بەڕەچاوکردنی دابونەریتی کۆمەڵایەتی و کولتووری و ژینگەیی.

5. فێربوون: دەرچووان ئەو لێهاتوویی و پاڵنەرەیان دەبێت؛ بۆ بەشداریکردن لە فێربوونی بەردەوام و بەردەوامبوون، لەگەڵ نوێترین پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری.

6. بەڕێوەبردنی پڕۆژە: فێرخواز توانای بەڕێوەبردنی پڕۆژەی تەکنەلۆژیان دەبێت، لەوانەش پلاندانان، جێبەجێکردن، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان، بۆ بەدەستهێنانی دەرئەنجامە سەرکەوتووەکان.

بینینی بەشەکەمان:

بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری هەوڵدەدات پێشەنگ و جیاواز بێت، لە بواری پەروەردە و توێژینەوەی زانستیدا، بە پەرەپێدانی پرۆگرامە زانستییەکانی لە چوارچێوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و، بڵاوکردنەوەی کلتوری تەکنەلۆژیای زانیاری و، تۆڕەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

دەرفەتی کار:

بواری تەکنەلۆژیای زانیاری، چەندین بنەمای جیاواز لەخۆدەگرێت؛ وەک (زانستی کۆمپیوتەر، تۆڕ، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و پەرەپێدان). بۆ بوون بە پیشەیی لە بواری تەکنەلۆجیا، پێویستیت بە بڕوانامە هەیە. خوێندکارانی تەکنەلۆژیای زانیاری دەرفەتی چەندین هەلی کاریان هەیە لە سەرانسەری پیشەسازییە جیاوازەکاندا، هەندێک لە دەرفەتەکانی کار بریتین لە:

  • Software Development
  • Network and Systems Administration
  • Cybersecurity
  • IT Consulting
  • Project Management