پەرەپێدان به لێهاتوویى و كارامه‌یى زمانه‌وانى خوێندکاران، چونكه له بوارى خوێندنى ئه‌كادیمییان؛ بەشێک دەبێت لە پێویستییەکانیان.
بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لە کەلار، ئەم بەشە لەسەرەتاى دامەزراندنى پەیمانگە لەساڵی (2015)وە، کراوەتەوە. خوێندن لەم بەشەدا بەشێوەی وەرزییە پێواژوو (بۆلۆنیا)یە، کە خوێندکاران لە ماوەی دووساڵی خوێندندا چوار وەرز دەخوێنن، بابەتەکان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی دەخوێندرێن و، خوێندکاران ئاشنادەکرێن بەزمان و ئەدەبی ئینگلیزی، لەڕێگەى بەکارهێنانی ئامرازەکانی خوێندن کە بەردەستن لەناو هۆڵەکانى خوێندندا، خوێندکار دوای تەواوکردنی دووساڵی خوێندندا، بڕوانامەی دبلۆمی پێدەبەخشرێت لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.
پەرەپێدان به لێهاتوویى و كارامه‌یى زمانه‌وانى خوێندکاران، چونكه له بوارى خوێندنى ئه‌كادیمییان؛ بەشێک دەبێت لە پێویستییەکانیان.
بریتییه له به‌شداریكردنى كاریگه‌رانه‌و په‌ره‌دان به لێهاتووییه‌كان و پته‌وكردنى كارامه‌یى پیشه‌یى له‌بوارى زمانەوانی، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارى پێویستییه‌كانى بازاڕى ناوخۆ، هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنى بابه‌ته‌كانى گه‌شه‌سه‌ندن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون له به‌رزبوونه‌وه.
بەشی زمان و ئەدەبى ئینگلیزی ببێت به یه‌كێك له بەشە سه‌ره‌كییه‌كان و، پێشه‌نگ بێت له‌لایەنی خوێندن و چالاكیه توێژینه‌وه‌ییه‌كانی بوارى زمان و ئەدەب، له‌هه‌مان كاتدا وه‌ڵامى داواكارى و پێداویستى بازاڕى ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تیش بداته‌وه.