ئیدارەى گەرمیان، ناوچەیەکى بەرفراوانى هەرێمى کوردستانە، پێکدێت لە قەزاکانى (کەلار ، کفرى)و چەند شارەدێ گەورەو بچووک لەخۆدەگرێت، لەگەڵ کۆمەڵێک گوند، پێکەوە ژمارەیەکى زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە پێکدێنن کە زیاترە لە (٣٠٠٠٠٠) سێ سەدھەزار کەس. لە ئەنجامى زۆربوونى بەردەوامى ژمارەى دانیشتووانى ناوچەکەو بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنى ئیدارەى گەرمیان لەهەموو ڕوویەکەوە، دواتر پێویستى زۆرى ناوچەکە بە کادرى لێهاتووى پزیشکى. لە ساڵى (2022) پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لەکەلار، وەک یەکەمین پەیمانگەى ئەهلى سەربە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەناوچەکەدا؛ بەشى(دەرمانسازى)کردەوەو مۆڵەتى ئەو بەشەى لەوەزارەتى ناوبراو وەرگرتووە. خوێندن لە بەشى دەرمانسازى، بەپێى پێواژووى بۆڵۆنیاپرۆسیسە (Bologna Process)ە. بابەتەکان بەشێوەى تێورى و پراکتیکى لە ماوەى دووساڵى خوێندن و بە چوار وەرز خوێندکار وانەکان دەخوێنێت و تەواوى دەکات.
فێرخوازانى بەشى دەرمانسازى، فێری شێوازەکانی دروستکردنی دەرمان و میکانیکی کردار و پێکهاتە و بەکارهێنانەکان دەکرێن، لەسەر بنەمای زانستی کیمیایی و دەرمانسازی تۆکمە، کە توانای شیکردنەوەو پەرەپێدانی ئەنجامەکانی تاقیگەی پزیشکی بەشێوەیەکی دروست لە بواری زانستە دەرمانییەکان.